Accessibility links

که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن ئێمه‌ له‌گه‌ڵیانین

  • Haider Karim

Kamal Kerkuki

Kamal Kerkuki

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی چه‌ند وڵاتیکی کردووه‌ و له‌ نێویاندا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و چه‌ند کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سازداوه‌ و چاوی به‌ هه‌ندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌ندامانی کۆنگرس که‌وتووه‌.

دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ کۆتایی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باسی له‌ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی و کۆبوونه‌وه‌کانی کرد به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنگرسی ویلایه‌ته‌کان و که‌سایه‌تیـیه‌‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان. هه‌ر له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌خنه‌کانی هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ دیارکردنی خه‌رجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌رکوکی گوتی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ڕێگایه‌کی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ خه‌رجی و سسته‌می دارایی خۆمان هه‌یه‌ چاودێری دارایی هه‌یه‌ و ئه‌و ڕێگا قانونییه‌ی که‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستانه‌ ‌، ئێمه‌ سه‌د له‌ سه‌د له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ ده‌ڕۆین. جا بیان وتووبایه‌ یانیش نه‌یان وتووبایه‌ ئێمه‌ به‌پێی قانون کار ده‌که‌ین و ئێمه‌ به‌ پێی عاتیفه‌ و به‌پێی ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر شتی باش خراپ بکه‌ی ناجووڵێنه‌وه‌ و ئیمه‌ سسته‌مێکی قانونیمان هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌وه‌ کارده‌که‌ین.

دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ لێکدابه‌وه‌کان له‌ باره‌ی پۆستی سه‌روک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ی که ئێستا له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتیدا هه‌یه‌، ئێمه‌ ئه‌و موسه‌له‌یه‌مان داوه‌ته‌ ده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی که‌وا به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال له‌سه‌ر چی ڕێکه‌وتنیان کرد ئێمه‌ جێبه‌جێ فه‌رمانه‌که‌ی ده‌که‌ین.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 11:02 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG