کاکۆ عه‌لیار: ئاین هیچ ده‌سکه‌وتێکی باشێ نه‌بوه که له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێکه‌ڵاو ده‌بێت
رژێمی ئێران مۆمێکی تری له ژیانی 33 ساڵه‌ێدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داگیرساند، ئه‌م رژیمه سه‌ره رای ئه‌و هه‌موو گرفت و فتشارانه هێشتا سه‌رسه‌ختانه به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێران و جیهان راوه‌ستاوه.
کاکۆ عه‌لیار چالاکی کاروباری رامیاری و خوێندکاری فۆق لیسانس/ ماسته‌ر له زانسته رامیاریه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێستا جمهوری ئیسلامی ئێران له که‌مترین ئاستێدایه وه به‌شێکی زۆریش له لایه‌نگیرانی خۆشی له ده‌ست داوه، ده‌شڵێت بێجگه له‌و بێزاری ده‌ربڕینانه‌ی ناوه‌وه به هۆی گرانی و باری ئابوری و هه‌ر وه‌ها له جیهانی دره‌وه‌ش به هۆی به‌ڕنامه‌ی ناو‌کی و پێشیلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، خۆشبینم ئه‌م سیستمه ناتوانێت ئاوا درێژه به کاری خۆی بدات .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:46 خوله‌که