قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و زۆرێک له یاسادانه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و ژینگه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتووه ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیشه.
جوله حاجی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌رگیز هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراقدا نابێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی سیاسی چونکه ده‌نگده‌ران هه‌ر هه‌مان ده‌نگده‌رن و ئه‌گه‌ریش گۆڕانکاریه‌ک له ئه‌نجامه‌کانیشدا بێته ئاراوه و ئه‌مجاره‌یان لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ، ئه‌وا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌مان ئه‌و کێشانه‌ی له‌مڕۆدا هه‌ن بۆ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌لعێراقیه‌ی دروست ده‌که‌ن.
جوله حاجی ده‌شڵێت باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراقی ئه‌مڕۆ دروست بوونی متمانه و بڕوا به‌یه‌کتر کردنه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش بارێکی گونجاو نییه ژماره‌یه‌ک وه‌زیرت له کابینه‌ی حکومه‌تدا هه‌بێت و له هه‌مان ده‌میشدا بته‌وێت وه‌ک ئۆپزسیۆن ڕه‌فتار بکه‌یت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ جوله حاجی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 17:16 خوله‌که.