به هه‌زاران که‌س له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و چه‌ند شـاری دیکه‌ی ئه‌و وڵاته گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به گرانی ژیان له وڵاته‌که‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـانده‌ران دروشـمی دژی حکومه‌تیان ده‌چڕی و داوای ده‌ست له کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌میر ئه‌لڕفاعی‌یان ده‌کرد.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حکومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی کاڵا سه‌ره‌کیـیه‌کان و هه‌ندێـک له سووته‌مه‌نیـیه‌کان ئه‌م خۆپـیشـاندانانه سـازکران.
خۆپـیشـاندانه‌کان ڕێـکخران له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی ئوردنی و پـشـتیوانیان لێـکرا له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن و سه‌ندیکاکانی کرێـکاران.