حکومه‌تی ئوردن بڕیاری داوه نرخی به‌نزینی جۆر باش له‌گه‌ڵ ئه‌لیکتریک بۆ که‌رتی پـیشه‌سـازی و کارداری زیادبکات، ئه‌مه‌ش له پـێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و لاسه‌نگیـیه‌ی دووچاری بوجه‌ی وڵاته‌که بووه.
حکومه‌تی ئوردن ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی دا و گوتی به‌نزینی باش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیاتر ده‌یکه‌نه ئۆتۆمبیله‌کانیانه‌وه نرخی به ڕێژه‌ی 20% له ئه‌مشه‌وه‌وه زیادده‌کرێت، به‌ڵام به‌نزینی ئاسایی ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت به‌کاری‌ده‌هێنن وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو فایز ئه‌لته‌راونه سه‌رۆک وه‌زیری ئوردن له به‌رده‌می په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتی " بۆ ده‌بێت حکومه‌ت نرخی به‌نزینی جۆری باش بهێنێته خوارێ له کاتێـکدا هه‌ر خاوه‌ن ئۆتۆمبیله گرانبه‌هاکان به‌کاری‌ده‌هێنن."
پارتی "جبهة العمل الاسلامي" که باڵی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی ئوردنه و هه‌روه‌ها دیارترین لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆنه له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تدا نیـیه و ده‌ڵێت ئه‌وه چاره‌سه‌ری ڕه‌وشه‌که ناکات، به‌ڵـکو ئه‌وه‌نده‌ی دیکه باری سه‌ر شـانی هاوڵاتیان قورس‌تر ده‌کات.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی حکومه‌تی ئوردن، وڵاته‌که که‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزی 21 ملیار دۆلار، له‌وانه 4.5 ملیار دۆلار له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا. نرخی دینارێـکی ئوردنی له ئێسـتادا به دۆلارێـک و 41 سه‌نته.
جێی ئاماژه‌کردنه له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستیپـێـکردووه چه‌ندین جار خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئوردنیشی گرته‌وه و تیایدا خه‌ڵـکی داوای چاکسـازی سیاسی و ئابوری و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵیـیان کردووه.