لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و نائارامیه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
جێگری سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه که‌ڵه‌که بوونی کێشه‌کانه و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه گه‌نده‌ڵی و دابین نه‌کردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کانن.
یوست هێڵترمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خواستی سیاسی هه‌بێت به‌بێ گومان ڕیفۆرم له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌کرێت و ده‌شڵێت هه‌میشه کێشه‌که، جا له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و خواسته سیاسیه بۆ ڕیفۆرم کردن دێنیته ئاراوه.
به‌ڕێز هێڵترمان ئاماژه به دوو ڕێگه ده‌کات بۆ دروستکردنی خواستی سیاسی بۆ ڕیفۆرم کردن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ یوست هێڵترمان جێگری سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی کردویه‌تی، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:09 خوله‌که.