به‌ر له ده‌ستپێکردنی ڕیفراندۆمه‌که‌ی باشوری سودان ، هه‌نێک هه‌وڵ هه‌بوون بۆ تێکدانی ڕه‌وشه‌که و تێکدانی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌ی تیادا ده‌کرێت.
جان تانزا مابوسا ، له Sudan In Focus ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ندێ ده‌نگ هه‌یه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌بنێنه‌وه و دوێنی له باشوری سودان هه‌ندێ ڕووداو هه‌بوون که ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده له‌شکریه‌کان بڕیاریاندا کێشه‌بنێنه‌وه به‌ڵام بارودۆخه‌که کۆنترۆڵکرا، وه ده‌شڵێت له ووڵاتێکدا که مێژوی جه‌نگی هه‌یه بۆ نزیکه‌ی 40 تا 45 ساڵ ناتوانرێت ئه‌وه به‌دوور بزانرێت که که‌سانێ هه‌بن هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی دانیشتوان له‌م ڕیفراندۆمه‌دا که هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت به‌ڕێز مابوسا ده‌ڵێت به‌ڵێ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی باشوری سودان به‌شداری پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که ده‌که‌ن، چونکه به‌شداری زۆری خه‌ڵک له هه‌ڵمه‌ته‌کان و چالاکیه‌کانی پێش ڕیفراندۆمدا ده‌توانرێ ئه‌و ئاماژه‌یه وه‌ربگیرێت که به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی به‌شدارده‌بن و ده‌شڵین ده‌نگ بۆ جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن به هۆی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له‌ڕابردودا هه‌یان‌بوو له‌کاتی جه‌نگدا. هه‌ندێکیش ده‌شڵێن ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ ئازادبوون، و کاتێکیش لێیان ده‌پرسی ئه‌مه واتای چیه ، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ده‌نگ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ خۆیان سه‌ربه‌خۆکه‌ن له کۆنترۆڵی حکومه‌تی باکوری سودان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌ی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ، سه‌رۆکی سودان داونی بۆ ڕێزگرتن له ڕای خه‌ڵکی باشور و کۆمه‌ک کردنیشیان، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که چی ده‌بێت ، جان تانزا مابوسا ده‌ڵێت هه‌ندێ که‌س پێشوازی ده‌که‌ن له وتاره‌که‌ی به‌ڵام ده‌ڵێن بۆچی له‌م کاته‌دا ، بۆچی ئێستا په‌یمان ده‌دات بۆ یارمه‌تیدانی باشوری سودان، وه ده‌ڵێن پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی به‌رفراوانی ئاشتی ده‌بوایه یارمه‌تی باشوری سودانی بدایه ، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ده‌ڵێن ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی البشیر به‌هۆی بارودۆخی ئابوریه‌وه‌یه ، له‌به‌ر کێڵگه‌کانی نه‌وته، له‌سه‌ریه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کی باشی هه‌بێ له‌گه‌ڵ باشوردا و به‌مه‌ش ده‌توانێ نه‌وت به‌نرخێکی کونجاو به‌ده‌ستبێنێت. واته مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی باشور نیه بوڵکو مه‌به‌ستی نه‌وه‌ته‌که‌ی باشوره.
هاوکاران به‌ڵێن ساڵح و وریا کاڵێ ، ده‌قی گفت و گۆکه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:24 خوله‌که.