Accessibility links

وتەبێژێکی سەربازیی ئەمەریکی : تورکیا زووتر پێش هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانی ئاگادارنەکردبۆوە


وتەبێژی هاوپەیمانان کە وڵاتە یەکگرتووەکان سەرکردایەتی دەکات وتی سوپای تورکیا یەک کاتژمێر کەمتر پێش ئەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەنجامبدات هێزەکانی هاوپەیمانانی ئاگارداکردۆتەوە و بووە هۆی کوژرانی زۆرێک لە هاوبەشە کوردەکان کە هاوپەیمانانی واشنتنن لە سوریا و عێراق.

کۆلۆنێلەکەی هێزی ئاسمانی جۆن دۆریان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە تەلەفون لە بنکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی " ئاگادارکردنەوەکە کەمتر لە یەک کاتژمێر پێش ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان بووە."

وتیشی " ئەوە کاتێکی کەمە و ئەوەش بەدڵنیاییەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی هێرشەکەی تورکیا بەبێ هەماهەنگی لەگەل هاوپەیماناندا کە شەڕ دژی داعش دەکەن ئەنجامدراوە."

دۆریان وتیشی هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات بە تورکیای وتووە ئەو کاتەی پێی وتوون هێرشەکە ئەنجام دەدەن کاتێکی تەواو نەبووە بۆ ئەوەی بتوانین ‌هێزەکانمان بپارێزین لەسەر خاکەکە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG