هه‌فته‌مین فیستیڤالی فیلمی کوردی له‌نده‌ن له 17 ئه‌م مانگه‌وه له پاێته‌ختی بریتانیا ده‌ستیپێکرد و فه‌ره‌تر له 120 فیلم تێدا به‌شداریان کردوون.
ژیار گوڵ ده‌رهێنه‌ر و په‌یامنێری BBC که خۆی به فیلمی "داستانی دوو سه‌رباز" له‌و فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م فیستیڤاله هه‌ره گه‌وره‌ترین فیستیڤالی کوردی بیت به تاێبه‌تی ده‌ستپێکردنی فیستیڤاڵه‌که زۆر ڕازاوه بوو و به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابوردودا سینه‌مای کوردی زۆر گه‌شه‌ی کردووه وه به‌ره‌و ئاستێکی زۆر باش پێش ده‌چیت و ئومێدێکی زۆره. ژیار له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت به هیوایه فیلمسازانی کورد بتوانن سینه‌مایه‌کی ڕه‌خنه‌گه‌رانه له کوردستان درووست بکه‌ن که بتوانن نه‌ک هه‌ر گیر‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو که‌م و کۆڕیه‌کانی سیستم و ده‌سه‌ڵاتیش بخه‌نه به‌ر چاو و سینه‌مایه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سه‌ڵات به دیبهێنن که به داخه‌وه له‌م فیستیڤاله به‌دی ناکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی16:48خوله‌که