Accessibility links

جهیاد ساڵح ده‌ڵێت گه‌مارۆی نوێ له‌ دژی سوریا هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نابێت

  • Haider Karim

جهیاد ساڵح ده‌ڵێت گه‌مارۆی نوێ له‌ دژی سوریا هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نابێت

جهیاد ساڵح ده‌ڵێت گه‌مارۆی نوێ له‌ دژی سوریا هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نابێت

یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی دا سپاندنی گه‌مارۆی زیاتر له‌ دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سوریا ده‌کات ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێت له‌ سه‌رکوتکردنی جودا بیرانی سوریا. جا دانانی گه‌مارۆی نوێ له‌ دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌رانی سوریا بۆ ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات.

جهیاد ساڵح نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ئازاد له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێستا که‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا سیزای زیاتر له‌ سه‌ر ڕژێمی دیکتاتۆر به‌شار ئه‌سه‌د داده‌نێت به‌ تێڕوانینی من هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ڕژێمی سوریا نابێت به‌ڵکو زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ ده‌بێت چونکه‌ خه‌ڵکی سوریا له‌ ڕه‌وشێکی ئابوری خراپدا ده‌ژین و ڕژێمیش هه‌موو شتێک له‌به‌رده‌ستی دایه‌ به‌ له‌شکر و ئابوری وڵاته‌که‌شه‌وه‌.

جهیاد سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی ده‌ره‌کی بۆ خۆپیشانده‌رانی سوری گوتی خه‌ڵکی سوریا به‌تایبه‌تی شۆڕشگێڕانی سوری ده‌یانه‌وێت که‌ ناتۆ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاش بڕیارێک بده‌ن که‌ به‌ته‌واوه‌تی وبه‌ ڕاشکاوی بڵێن یارمه‌تی خه‌ڵکی سوریا ده‌ده‌ن، چوونکه‌ وه‌کو ئاماژه‌م پێ کرد گه‌مارۆ هیچ کاریگه‌ی ئه‌وتۆی نابێت و له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ڕژێمه‌ بۆ چه‌ندان ساڵی دیکه‌ش له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:34 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG