هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی میسر ده‌ستیپێکرد و وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن لره‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ململانێیه‌کی گه‌وره له نێوان هێزه سیکیولاره‌کان و هێزه ئیسلامیه‌کاندا ده‌بینرێت.
دکتۆر جیهاد عۆده ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن (چوارشه‌ممه) به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا به ئارامی تێپه‌ڕی هه‌رچه‌نده هه‌ندێک پشێوی که‌م له یه‌ک دوو بنکه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕوویاندا که شایسته‌ی باسکردن نین و بۆ هه‌ڵبژاردنیش له وڵاتێکی وه‌ک میسردا ئه‌و جۆره پشێویانه ئاسایین.
دکتۆر عۆده ده‌شڵێت ترس و نیگه‌رانیه‌ک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ن که ئیسلامیه‌کان سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که ببه‌نه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و ترسه‌ش له جێی خۆیدایه به‌تایبه‌تیش که ئیسلامیه‌کان کۆنترۆڵی په‌رله‌مانی میسریان کردووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر جیهاد عۆده، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:36 خوله‌که.