لیستی ئه‌لعێراقیه هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕکردۆته‌وه بۆ گفت و گۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا به مه‌به‌ستی هاوپه‌یمانێتی کردن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی وڵاته‌که.
دواترینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عێراقیه، کۆبونه‌وه‌که‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیسته‌که‌یه له‌گه‌ڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌دردا.
جه‌مال عه‌بدولهادی ئه‌لبه‌تیخ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له ده‌مێکه‌وه‌یه دیالۆگ له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌دریه‌کاندا هه‌یه ، وه لئسته‌که‌ی له‌شکری مه‌هدی له لایه‌نی سه‌در جیاکردۆته‌وه.
له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه کراون ووردبکرێنه‌وه مانی تریشی ده‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه له په‌رله‌مانی عێراقدا ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4:55 خوله‌که.