یاریه‌کانی جامی جیهانی له ئه‌فریقای باشوور به‌رده‌وامن و رۆژی سێشه‌ممه یه‌که‌م یاری قۆناغی پێش کۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ردوو تیمی نیشتیمانی ئۆرۆگوای و هۆله‌ندا هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه یاری کۆتایی. رۆژی چوارشه‌ممه‌ش، یاریی دووه‌می قۆناغی پێش کۆتایی له نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، سکرتێری لقی هه‌ولێری یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق جه‌لال په‌رێشان ده‌ڵێت یه‌که‌م جاره ئه‌وروپیه‌كان ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا مێژوویه‌کی نوێ تۆمار بکه‌ن و جامی مۆندیال به‌ده‌ست بهێنن. به‌رێز په‌رێشان هه‌روه‌ها گوتی که راهێنه‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ری شکستی تیمه‌کانیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:48 خوله‌كه.