Accessibility links

جه‌عفه‌ری حامیدی پێک هێنانی ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئه‌رکێکی گرنگ ده‌زانیت‌

  • Salah Piroty

23 ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمانی دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سه‌دام حوسێن تێده‌په‌ڕێت. زیان و کاریگه‌ره‌ خه‌م هێنه‌ره‌کانی‌ ئێستاش به‌رۆکی قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م هێرشه‌ی گرتوونه‌‌.

سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ریه‌ ناله‌باره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته‌ له‌سه‌ر خاکی ناوچه جۆربه‌جۆره‌‌کانی کوردستان، کاک جه‌عفه‌ر حامیدی ئۆستادی زانست و پسپۆڕی نه‌خۆشیـیه‌کانی ئاو، خاک و گیا له‌ زانکۆی زانسته‌کانی ژیان له‌ وڵاتی نۆرویژ، وێڕای ئاماژه‌پێکردنی به‌ پرۆسه‌ی کاریگه‌ری ماده‌ کیمیایـیه‌کان له‌سه‌ر خاک پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی زانستی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا‌ لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن.

جه‌عفه‌ری حامیدی پێک هێنانی ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئه‌رکێکی گرنگ ده‌زانیت‌

جه‌عفه‌ری حامیدی پێک هێنانی ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئه‌رکێکی گرنگ ده‌زانیت‌

به‌ڕێز حامیدی که‌ خۆی گه‌واهی بۆمبارانه‌ کیمیایه‌که‌ بووه‌ و له‌ به‌رفره‌وانی تراژیدیه‌که‌ ئاگاداره‌، دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی زانستی بۆ لێکوڵینه‌وه‌ به‌ کارێکی گونجاو و به‌ کرده‌وه‌یی ده‌زانێت که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ندێکی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بکاته‌وه ‌و بانگه‌وازی پسپۆڕانی جیهانی بکات و حکومه‌ته‌که‌ خۆشی پسپۆڕان په‌روه‌رده‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ کارێکی جیدی بکه‌ن و به‌ ئاکامێک بگه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12:28 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG