Accessibility links

جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانی تورکیا هاتبنه‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌

  • Haider Karim

جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانی تورکیا هاتبنه‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌

جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانی تورکیا هاتبنه‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌

جه‌بار یاوه‌ر

جه‌بار یاوه‌ر

جه‌بار یاوه‌ر گوته‌بێژی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێمی کوردسـتان و بریکاری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌ڵێت به‌ هیچ شوه‌یه‌ک نه‌ دوێنێ‌ و نه‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ هێزه‌ زه‌مینیه‌کانی تورکیا سـنووری هه‌رێمی کوردسـتانیان نه‌به‌زاندووه‌. ده‌ڵێت ته‌نها به‌ تۆپ و فڕۆکه‌ بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کردووه‌.

پاشان ده‌ڵێت نه‌ ته‌فه‌نگه‌کانی په‌که‌که‌ و نه‌ تۆپ و فڕۆکه‌کانی تورکیا ئه‌و کێشه‌یه‌ کۆتایی پـێنایه‌ت، به‌ڵـکو ئه‌و کێشه‌یه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئێمه‌ش وه‌کو حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌رده‌وام هه‌ڵوێسـتمان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ نابینه‌ لایه‌نێـک له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیـیانه‌ ئاماده‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تورکیا، به‌ڕێز یاوه‌ر ده‌ڵێت وام بیستووه‌ که‌ بۆ به‌شـداریکردن له‌ مه‌راسیمی ناشتنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کوژراون بکات. ده‌شڵێت بێ گومان له‌وێ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ گفتوگۆ ده‌کرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG