Accessibility links

جه‌بار قادر: کوژرانی قه‌زافی خاڵێـکی زۆر گرنگه‌ له‌ شۆڕشی لیبیا

  • Haider Karim

جه‌بار قادر: کوژرانی قه‌زافی خاڵێـکی زۆر گرنگه‌ له‌ شۆڕشی لیبیا

جه‌بار قادر: کوژرانی قه‌زافی خاڵێـکی زۆر گرنگه‌ له‌ شۆڕشی لیبیا

سه‌باره‌ت به‌ کوژارنی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه‌.

دکتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵێت ئه‌مه‌ خاڵێـکی زۆر گرنگه‌ له‌و شه‌ڕه‌ی که‌ لیبیادا هه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هیوابڕانی لایه‌نگرانی قه‌زافی له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

پاشـان دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت حکومه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی ده‌بێت، چونکه‌ وڵاتێـکی وه‌ها بۆ ماوه‌ی 40 سـاڵ بچوکترین ئه‌زموونی دیموکراسی و یه‌ک قبوڵکردن و ڕای جیاوازی تێدا نه‌بووبێت زۆر ئاسان نیـیه‌ له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا دووچار گرفتی گه‌وره‌ نه‌بێت.

ده‌شڵێت به‌ڵام هه‌ندێـک خاڵیش هه‌ن له‌ قازانجی لیبیادان، له‌وانه‌ وڵاته‌که‌ هه‌ژار نیـیه‌، هه‌وره‌ها نزیکه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ و ئه‌وروپایـیه‌کان ده‌توانن یارمه‌تیان بده‌ن له‌ بوژاندنه‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG