تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراق له ئانکه‌ره له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کۆبۆته‌وه و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردوه بۆ تاووتوێکردنی چۆنیه‌تی بره‌و دانه به سه‌قامگیری له عێراقدا.
دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت زۆرێک له سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق به‌هۆی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌و بۆ وه‌رگرتنی به‌شێکی زۆری ده‌سه‌ڵات په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌کیان کردۆته‌وه که ئه‌و وڵاتانه ده‌ست بخه‌نه کاروباری عێراقه‌وه.
دکتۆر جه‌بار قادر له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراقدا هه‌یه‌تی نیگه‌رانیه‌کی زۆری له‌لای تورکیا دروست کردوه و بوشه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا پێگه‌ی خۆی له عێراقدا به‌هێزبکات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.