Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر باس له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌کات

  • Shayan Pasha

دکتۆر جه‌بار قادر باس له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌کات

دکتۆر جه‌بار قادر باس له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌کات

ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی خۆپـیشـاندان له‌ جیهانی عه‌ره‌بی پـرسیارێـکی لێـده‌که‌وێته‌وه‌، ئه‌ویش زۆربه‌ی ئه‌و ڕژێمانه‌ له‌ مێژه‌وه‌ ڕه‌گیان داکوتاوه‌ و ساڵه‌های سـاڵیشه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیانیان بـبیسترێت. بۆچی ئێسـتاکه‌ و له‌م کاته‌دا خۆپـیشـاندانه‌کان یه‌ک به‌ دوای یه‌کتریدا ڕووده‌ده‌ن؟

دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ڕق و کینه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زۆرداری ئه‌وه‌نده‌ له‌ دڵی ئه‌و خه‌ڵـکه‌دا کۆبووه‌ته‌وه‌ ئێدی ناتوانن له‌وه‌ زیاتر بێ ده‌نگ بن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌ جێـگه‌یه‌که‌وه‌ ده‌سـتپـێـبکات تا له‌ به‌شه‌کانی تر چاوی لێـبکه‌ن. ئه‌وه‌ بوو له‌ تونسه‌وه‌ ده‌سـتیپـێـکرد و پاشـان له‌ میسر ئه‌و وڵاته‌ی پـێـگه‌یه‌کی زۆر گرنگی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا هه‌یه‌ و به‌ تایبه‌تی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی. ئێسـتاش ده‌بینین‌ گه‌نجان له‌ یه‌مه‌ن و ئوردن و به‌حره‌ین و جه‌زائیر و لیبیا ده‌سـتیان به‌ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی کردووه‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ لیبیا ئه‌وه‌تا 42 سـاڵه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌بات، بۆیه‌ یه‌کێـک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشـتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ژاری و بێـکاری ده‌بنه‌وه‌، وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشـدا گرووپـێـکی زۆر بچوک که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکار و ئه‌و ئه‌ڵقه‌ نزیکه‌ی سه‌رکرده‌کان پـێـکدێت هه‌رچی داهات و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ گرتوویانه‌ته‌ ده‌ست. پاشان ئه‌م ڕژێمانه‌ جۆره‌ سیستمێـکن پـێناسه‌کردنیان سه‌خته‌. له‌ لایه‌ک سیستمی کۆمارین، به‌ڵام کوڕه‌کانیان له‌ جێی خۆیان داده‌نێن.

دکتۆر جه‌بار قادر ده‌شڵێت ئه‌م پـرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆربه‌ی وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌ و دیکتاتۆره‌کانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌ک جوانکاری و پـینه‌وپه‌ڕۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی ڕژێمه‌کانیان بده‌ن، به‌ڵام ئێدی ئه‌مه‌ وه‌رچه‌رخانێـکه‌ زۆر ئاسته‌مه‌ لێی ده‌ربازبـبن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG