Accessibility links

عه‌بدولواحد گوانی: هیچ پاساوێک نییه‌ بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیل

  • جانی دیلان

عه‌بدولواحد گوانی: هیچ پاساوێک نییه‌ بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیل

عه‌بدولواحد گوانی: هیچ پاساوێک نییه‌ بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیل

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌کانی سوپای ئێران به‌ چه‌کی سوک ده‌ستڕێژی گولله‌یان کردووه‌ته‌ سه‌ر کۆچه‌رو مه‌ڕداره‌کانی کۆێستانه‌کانی ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران. به‌ هۆی ئه‌و هێرشانه‌ له‌ کۆێستانه‌کانی کانی خانزات له‌ دۆڵ سێبه‌ر فه‌رمان حه‌سه‌ن پیرداودی شوانکاری ته‌مه‌ن 16 ساڵان گیانی له‌ ده‌ست دا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ عه‌بدول واحد گوانی فه‌رمانداری چۆمان له‌ لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " فه‌رمان حه‌سه‌ن پیرداود که‌ مه‌ڕدار بوو شوان بوو خه‌ریکی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌کانی بوو و ته‌مه‌نی 16 ساڵان بوو له‌ نزیک حاجی ئۆمه‌ران بوو به‌ ئامانجی قه‌ناسه‌ی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران".

به‌ڕێز گوانی له‌ میانه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا که‌ هاوکارمان جانی دیلان له‌گه‌ڵیدا سازی داوه‌ ده‌شڵێت " ئه‌م جاره‌ هیچ پاساوێک نییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران پێمان بڵێت ئێمه‌ نه‌مان زانیوه‌ ئه‌وه‌ کێیه‌ و کێنییه‌ به‌ گومانی چه‌کدار ئه‌م گه‌نجه‌یان شه‌هید کردبێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌ دووربینی قه‌ناسه‌ ئه‌م شوانه‌ له‌ نێو مه‌ڕه‌کانیدا کرا به‌ ئامانج و به‌ یه‌ک گولله‌ بریندار بوو پاشان له‌ ڕێی نه‌خۆشخانه‌ شه‌هید بوو".

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌بن که‌ ماوه‌که‌ی 16:30 خوله‌که‌

XS
SM
MD
LG