Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن دەڵێت هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا سەبارەت بەوەی بەرنامە موشەکیەکەی کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی مەترسیدارە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا وتی ئەو تاقیکردنەوە موشەکیەی کۆریای باکوور ئەنجامیدا ڕۆژی چوارشەممە کارێکی خراپ بوو و هەڕەشەیەکی مەترسیداریشە.

هەروەها لە شوێنی مانەوەکەی بە ڕۆژنامەنوسانی وت چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت چین چۆن وەڵامی پیۆنگیانگ دەداتەوە دوای ئەوەی سەرۆکی چین شی جین پینگ لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆدەبێتەوە لە مار ئا لاگۆ لە فلۆریدا.

ئابی لە لێدوانە تەلەفیزیۆنەکانیدا وتی سەرۆک ترامپ هەموو هەڵبژاردنەکانی پێ وتووە کە لەبەردەستدان لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ و شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیری ژاپۆن پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامداوە و باسیان لە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کردووە لەگەڵ چەند بابەتێکی تری هەرێمیدا.

سەرۆک ترامپیش ڕوونی کردۆتەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی تواناکانی بۆ بەرپەرچ دانەوە و بەرگریکردن لە خۆی و هاوپەیمانەکانی بە هەموو توانا سەربازییەکانی خۆیەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG