تیمی به‌هاناچوونی بیانی وا به‌ره‌و ژاپـۆن به‌ڕێکه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ک و یارمه‌تی ژاپـۆنیـیه‌کان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی له ئاکامی بومه‌له‌رزه وێرانکه‌ره‌که‌ی دوێنێ زیانیان لێـکه‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی بنکه له شـاری جنێڤ بۆ ڕێـکخسـتنی کاروباری مرۆیی ده‌ڵێت حکومه‌تی ژاپـۆن هاتنی تیمی پـسـپۆڕی تایبه‌تی له وڵاتانی ئوسـترالیا و نیوزیلاند و کۆریای باشور و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای بۆ ژاپـۆن په‌سه‌ند کردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆنی ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فون له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی به لای که‌م 50 وڵاتی دیکه دوا و ده‌ڵێت ژاپـۆن داوای کۆمه‌کی هاوکاریکردنی کردووه.
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆنی ده‌ڵێت یه‌که‌مین سه‌رتۆپی کاره‌کانی ڕزگارکردنی ژیانی خه‌ڵکانه و پاشـان یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه ناچاربوون له ماڵی خۆیان دور بکه‌ونه‌وه.
هاوکات بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وڵاتان تووشی خورپه و هه‌روه‌ها په‌ژاره بوون به‌هۆی ئه‌و کاولکاریانه‌ی بومه‌له‌رزه‌که به دوای خۆیدا هێنای و ناوبراو په‌یمانی دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌رچی له توانای و ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌بێت بیکات له پـێناو هاوکاریکردن و یارمه‌تیدانی ژاپـۆنیـیه‌کان.