ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو ده‌زگایه‌کی ناو‌کی ژاپـۆن ڕوویداوه، به‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر کاره‌کانی به‌هاناچوونی لێقه‌واماوانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی دوێنێ و سونامیـیه‌که‌ی ئاکامی سه‌خت کردووه.
به‌پـێی دوایـین ڕاپـۆرته هه‌واڵ که دره‌نگانێـکی شه‌وی شه‌ممه له ژاپـۆنه‌وه هاتووه، دوابه‌دوای کاره‌سـاتی بومه‌له‌رزه‌که و سونامیـیه‌که‌ی ئاکامی زیاتر له 1300 که‌س مردوون یان بێ سه‌روشوێنن. پـۆلیس ده‌ڵێت زیاتر له 215 هه‌زار ناچاربوون به دوای په‌ناگه‌ی ته‌نگه‌تاویدا بگه‌ڕێن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که له نزیک ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیمایه ده‌ڵێت پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 24 کاتژمێر به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که هێشـتا بومه‌له‌رزه‌ی سووک ناوچه‌که ده‌له‌رێنێته‌وه. زوویه‌کی شه‌ممه و پاش ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له نێو ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما و ڕوخانی باڵه‌خانه‌یه‌کی، ده‌سه‌ڵاتداران داوایان له هه‌موو دانیشـتوانی ناچه‌که کرد بۆ لانی که‌م 20 کیلۆمه‌تر له شوێنی ده‌زگاکه دور بکه‌ونه‌وه.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی ژاپـۆنی یوکیۆ ئێدانۆ گوتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نێو ئه‌و ده‌زگایه که ده‌که‌وێته باکوری تۆکیۆ زیانی به به‌شی کانزا ناوکیـیه‌کان نه‌گه‌یاندووه، وه هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی گوشـاری نێو ڕیاکته‌ره‌که.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گوشـاری نێو ڕیاکته‌ره‌که گه‌یشـته ئاسـتێـکی ترسـناک پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌که بووه مایه‌ی بڕینی وزه‌ی ئه‌لیکتریک له سیسـتمی سـاردکردنه‌وه‌ی ڕیاکته‌ره‌که که ئه‌وه‌ش بۆخۆی مه‌ترسیـیه‌کانی زیادکرد سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی هه‌ڵم و گازی تیشـکدار له ده‌زگاکه. هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌کی دیکه‌ی ناو‌کی له نزیک فوکوشیما له کار ڕاگیرا پاش ئه‌وه‌ی سیستمی سـاردکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یش له‌کارکه‌وت.