دره‌نگانێـکی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له ژاپـۆنی دایه‌وه و زیانی به چه‌ندین ده‌زگای ئه‌لیکتریکی وڵاته‌که گه‌یاندووه و ئاگاداری دراوه له مه‌ترسی ڕوودانی سونامی به درێژایی ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که. کاربه‌ده‌سـتانی حکومی ده‌سـتبه‌جێ داوایان له دانیشـتوان کرد به‌ره‌و ناوچه به‌رزه‌کان بڕۆن.
ده‌زگای جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که به گوڕی 7.1 پله به پـێوری ڕێـخته‌ر بووه و چه‌قه‌که‌ی له قۆڵای 40 کیلۆمه‌تر له ژێر ئاوی ده‌ریادا بووه. پـێشـتر مه‌زه‌نده ده‌کرا 7.4 بووبێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تۆکیۆ ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که زۆر به‌هێزبووه.
کۆمپانیای وزه‌ی ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ گوتی هیچ ڕاپـۆرتێـکی بۆ نه‌هاتووه ئاماژه بۆ ڕوودانی حاڵه‌تێـکی ته‌نگه‌تاوی له نێو ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما بکات ئه‌وه‌ی به بومه‌له‌رزه‌که‌ی پـێشـوو زیانی زۆری پـێکه‌وتووه. هه‌روه‌ها زیانی گیانیشی له‌وێ لێـنه‌که‌وتۆته‌وه. کارمه‌ندانی ده‌زگاکه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له کاتژمێر 11:30ی شه‌و به کاتی تۆکیۆ بومه‌له‌رزه‌که ڕوویدا به‌ره‌و په‌ناگه‌ی شوێنه‌که‌یان ڕۆیشتوون.
کاربه‌ده‌سـتێک له سـازگه‌ی ناو‌کی و ئاژانسی سه‌لامه‌تی ژاپـۆنه‌وه ده‌ڵێت تێـکردنی نایترۆجین و ئاو بۆ ناو ڕیاکته‌ره ناوکیـیه‌کانی ده‌زگای فوکوشیما به‌رده‌وام بووه.
کارمه‌ندانی ده‌زگای فوکوشیما وا بۆ سێ هه‌فته‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرفته‌کانی نێو ده‌زگاکه چاره‌سه‌ر بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی سیستمی سـاردکردنه‌وه‌که‌ی له 11 ی مانگی سێـیه‌وه زیانی پـێـگه‌یشت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێشـتا ژاپـۆن له بومه‌له‌رزکه‌ی پـێشـوو ئه‌وه‌ی له 11 ی مانگی سێـیه‌وه ڕوویدا و گوڕه‌که‌ی 9 پله به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر بوو نه‌هاتۆته‌وه سه‌ر خۆی.