له‌و کارگه ناوکیه‌ی ژاپۆن که کێشه‌ی تێدایه ، کارمه‌ندان به شێوه‌یه‌کی کاتی گواستراونه‌ته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی دووکه‌ڵێکی ڕه‌ش بینرا له یه‌کێک له ڕیاکته‌رکانی ناو کارگه‌که.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ، کاربه‌ده‌ستان گوتویانه ، هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ک له ڕێژه‌ی تیشکدانه‌وه‌کان تۆمارنه‌کراوه و ده‌شڵێن هێشتاش له هه‌وڵدان بۆ دیاری کردنی هۆکاره‌کانی ئه‌و دوکه‌ڵه ڕه‌شه.
ئه‌م مه‌ترسیه نوێیه‌ی کارگه‌ی ناو‌کی فۆکۆشیما ، هاوکاته له‌گه‌ڵ بارانێکی زۆر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن ، واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بومه‌له‌رزه‌که لێیدا و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌ی تیشکدانه‌وه‌کان.
له ئێستاشدا ڕێگه‌گرتن له فرۆشتنی خوارده‌مه‌نیه‌کان زیاتر کراون ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و جۆره خوارده‌مه‌نیانه‌ی گومان هه‌ن له‌سه‌ری به‌هۆی تیشکدانه‌وه‌کانه‌وه خراپ بووبن.
خراپی باری که‌ش و هه‌وا ، بووه هۆکارێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی( ناوتۆ کان ) سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌نها 20 کیلۆمه‌تر له فۆکۆشیماوه دووره .
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و بارانه زۆره بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیش بتوانن کۆمه‌کی خوارده‌مه‌نی بگه‌یه‌ننه ناوچه دووره‌کان ، که ده‌یان هه‌زار که‌س له شوێنه‌کانی داڵده‌داندان و ڕووبه‌ڕووی که‌می خۆراک بوونه‌ته‌وه.