Accessibility links

ڕۆژنامەوانێـکی ژاپـۆنی لە کوردسـتان بە گومانی پەیوەندی بە داعش دەسـتگیردەکرێت


حکومەتی ژاپـۆن پشـتڕاستیکردەوە ڕۆژنامەوانێـکی وڵاتەکەی کە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ چووبوو، لە لایەن هێزەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراقەوە دەسـتگیرکراوە.

یۆشیهیدە سووگا گوتەبێژی حکومەتی ژاپـۆن ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کۆنسۆڵخانەی وڵاتەکەی لەوێ داوای کردووە مۆڵەتەیان بدەنێ تاوەکو چاویان پـێی بکەوێت. داواشی کرد بە شێوەیەکی ڕاست و گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

پاشان داوای لە ژاپـۆنیـیەکان کرد بۆ هیچ هۆکارێـک نەچن بۆ عێراق، ئاماژەی بۆ خراپی باری ئاسایشی ناو ئەو وڵاتە کرد.

پـێشتر کاربەدەسـتێـکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن گوتی پەیامنێر کۆسووکی تسونیۆکا تەمەن 47 سـاڵ لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە دەسـتگیرکراوە. گوتیشی هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیانەوە لە عێراق پەیوەندی لەگەڵدا بکەن. باسی لەوەش کرد هیچ زانیاریـیەک نیـیە باس لەوە بکات ئازاردرابێت.

بەپـێی هەواڵەکان ئەم ڕۆژنامەوانە ژاپـۆنیـیە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردسـتانەوە دەسـتگیرکراوە بە گومانی پەیوەندی بە داعشەوە.

XS
SM
MD
LG