Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن داوا دەکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بگەنە ڕێکەوتنێکی ئابووریی


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی پێویستە یەکێتی ئەوروپا و ژاپۆن بەخێرایی بگەنە ڕێکەوتنێکی ئابووریی.

لە کردنەوەی پێشانگای سیبیت بۆ تەکنەلۆجیا لە هانۆڤەر لە ئەڵمانیا شینزۆ ئابی وتی " پێویستە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەینە ڕێکەوتنێکی ئابووریی هاوبەش لەنێوان ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپادا."

ئابی وتیشی " دوای ئەوەی قازانجێکی زۆرمان کردووە لە بازرگانی سەربەخۆدا ، ژاپۆن دەیەوێت لەگەڵ ئەڵمانیادا ئەو بەرگریکارە بێت کە بەرگری سیستمی کراوەی ئابووریی بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG