ژاپـۆن ڕێنمایی نوێی به‌رگری خۆی ڕاگه‌یاندووه و تیایدا سه‌نگی بایه‌خی به‌رگری خۆی له مه‌ترسیـیه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سـاردی ئه‌وه‌ی له ڕووسیای ده‌کرد بۆ مه‌ترسیـیه‌کانی له چین و هه‌روه‌ها موشه‌که‌کانی کۆریای باکور ده‌گۆڕێت.
به‌رنامه‌ی به‌رگری نیشـتیمانی ژاپـۆن ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ی له چین ده‌کرێن گه‌وره‌ترن له‌وه‌ی له ڕووسیا ده‌کرێن و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی به‌یژین هێزه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی نوێ ده‌کاته‌وه و چالاکیـیه‌کانی له ئاوی ناوچه‌که‌دا فراوانتر ده‌کات.
چین لای خۆیه‌وه به خێرایی وه‌ڵامی دایه‌وه و ژاپـۆنی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌واشه ده‌کات. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ژیانگ ی‌و گوتی هیچ وڵاتێـک مافی ئه‌وه‌ی نیـیه تێبینی نابه‌رپـرسـانه بدات و نیگه‌رانی له‌سه‌ر په‌ره‌وپـێشـچوونی چین ده‌ربـبڕێت.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که‌ی ژاپـۆن هه‌ڵوێسـتێـکی نوێی به‌رگری خسته ڕوو، ئه‌ویش ڕێـگه‌دان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی له وڵاته‌که ده‌کرێن، له‌وانه تێرۆریزم و موشه‌که‌کانی کۆریای باکور. له هه‌مان کاتیشـدا گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له ده‌وری دورگه دور ده‌سـته‌کان.