Accessibility links

دوو کارمه‌ندی کارگه‌ی ناوکی ژاپۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ن


دوو کارمه‌ندی کارگه‌ی ناوکی ژاپۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ن
دوو کارمه‌ندی کارگه‌ی ناوکی ژاپۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ن

کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ده‌ڵێن دوو کارمه‌ندی ته‌نگه‌تاوی که‌ له‌ کارگه‌ی ناوکی په‌ککه‌وتووی ژاپۆندا کاریان ده‌کرد براون بۆ نه‌خۆشخانه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی تیشکێکی زۆر له‌ نێو کارگه‌که‌ پێیان بریندار بوو.

وه‌زیری کابینه‌تی ژاپۆن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند 3 کارمه‌ند تیشکێکی زۆر لێیداون له‌ کاتێکدا کاریان له‌ سه‌ر چاککردنه‌وه‌ی سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی کارگه‌ی فوکوشیما ده‌کرد که‌ به‌ مه‌ترسیدارترین گارگه‌ داده‌نرێت.

یوکو ئیدانۆ ڕایگه‌یاند ئه‌و 3 که‌سه له‌ نهۆمی ژێرزه‌مینیدا‌ کاریان له‌ سه‌ر کێبلی ئیلکترۆنی ده‌کرد.

شایانی باسه‌ کاری چاککردنه‌وه‌ی کارگه‌که‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستیپێکرده‌وه‌ که‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌وه‌ سونامییه‌که‌ی ئاکامی، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر زیان به‌ر سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی کارگه‌که‌ که‌وتبوو.

تیشکه‌کان گه‌یشته‌ تۆکیۆش، کاربه‌ده‌ستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند ڕێژه‌ی تیشکه‌کان له‌ نێو ئاوی خواردنه‌وه‌شدا به‌دی کرداوه‌.

XS
SM
MD
LG