وته‌بێژی باڵای ژاپۆن ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که زیادبوونی ڕێژه‌ی تیشکدانه‌وه له کارگه‌ی ناو‌کی فوکوشیما له نێو شیر و سپێناغی کێڵگه نزیکه‌کانی ئه‌و شوێنه‌وه ده‌رکه‌وتووه.
وه‌زیری کابینه‌تی حکومه‌تی ژاپۆن یوکیۆ ئیندانۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی تیشکه‌کان به‌رزبوونه‌ته‌وه خۆراکه‌کان ده‌ستبه‌جێ نابن به هۆی تێکدانی ڕه‌وشی ته‌ندروستی.
له‌وه‌تای بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی 11 ی مانگی سێ و سونامییه‌که‌ی ئه‌نجامی، ئه‌مه یه‌که‌م جاره ڕێژه‌ی تیشکه‌کان له نێو خۆراکدا به‌ده‌ی بکرێت.
هاوکات ئاگر کوژێنه‌ره‌وانی تۆکیۆ ده‌ستیان کردۆته‌وه به ئاوکردن به‌سه‌ر ڕیاکته‌ری سێیه‌م پاش ڕاگرتنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک به‌هۆی ته‌کنیکی.