پـۆلیس و سه‌ربازانی ژاپـۆنی له دوا هه‌وڵیاندا بۆ سـاردکردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نیـیه ناوکیـیه‌کانی ناو ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما په‌نایان بۆ هه‌لیکۆپـته‌ر و ماشێنی ئاگرکوژێنه‌وه بردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان خوازیارن به‌م زووانه ئه‌لیکتریک بۆ ده‌زگاکه بگه‌ڕێنـنه‌وه، ئه‌مه‌ش به هیوای خستنه گه‌ڕی په‌مپـی به تواناتر بۆ هه‌ڵـدانی ئاو به‌سه‌ر سـووته‌مه‌نیـیه ناوکیـیه‌کانی نێو ئه‌و ده‌زگا ناوکیـیانه‌ی له‌کار که‌وتوون و شه‌ش ڕیاکته‌ریان تێدایه.
به‌ڵام ئاسـتی به‌رزی تیشـک له ده‌وری ئه‌و ده‌زگایه که 240 کیلۆمه‌تر له باکوری تۆکیۆوه دوره، وایکردووه سه‌خت بێت بۆ کارمه‌ندان بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند خوله‌کێـک له یه‌ک جاردا تیایدا بمێنـنه‌وه. خوێندنه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کانی ئاستی تیشک ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن یه‌که‌م پـرۆسه‌ی هه‌ڵـدانی ئاو له لایه‌ن هه‌لیـکۆپـته‌ره‌کانه‌وه کاریگه‌ریـیه‌کی که‌می هه‌بووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه هاوڵاتیانی خۆیان ئاگادارکردۆته‌وه که بۆ لایه‌نی که‌م 80 کیلۆمه‌تر خۆیان دور له‌و ده‌زگایه ڕابگرن، واته زیاتر له نیوه تیره‌ی بازنه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که حکومه‌تی ژاپۆن ده‌سـتنیشـانی کردووه. زۆربه‌ی وڵاتان کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌کانیان ده‌گوێزنه‌وه.
زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه به کاتی تۆکیۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن ناوتۆ کان کردووه بۆ ده‌ربڕینی سه‌رسامی خۆی له به‌رامبه‌ر ئازایه‌تی گه‌لی ژاپـۆنی و هه‌روه‌ها نوێکردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریکا بۆ پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی و به تایبه‌تی له‌و قه‌یرانه ناوکیـیه‌ی دووچاری بوون.
ئه‌م په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه بوو که کاربه‌ده‌سـتان له واشنتن گوتیان ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان ئاوی تانکی ساردکردنه‌وه له ڕیاکته‌ری ژماره 4 ی فوکوشیما وشکی کردووه و سووته‌مه‌نیـیه ناوکیـیه‌کان به ده‌ره‌وه‌بن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی ئه‌و سووته‌مه‌نیـیانه بگاته ئه‌و ئاسـته‌ی بتوێته‌وه یان بسووتێن ئه‌وا ڕادیه‌کی زۆر تیشـک به‌ره‌و ئاسـمان ده‌رده‌چێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆنی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان ئه‌وان ناتوانن ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ڕێـکخه‌ری ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا گریگۆری جاکزکۆ پـشـتڕاست بکه‌ن. به‌ڵام گوتیان ئاو له تانکی سـاردکردنه‌وه‌ی یه‌که‌ی ژماره 3 بۆ ئاسـتێـکی مه‌ترسیدار هاتۆته خوارێ.