ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له یه‌که‌م ساڵیادی بومه‌له‌رزه و سونامیه‌که‌ی ژاپـۆندا، مه‌راسیمی تایبه‌ت سـازکران و خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ساتێك بێده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیانی ئه‌و کاره‌سـاته‌ی که یه‌کێـک له خراپـترین قه‌یرانه ناوکیـیه‌کانی مێژووی لێـکه‌وته‌وه.
له یه‌کێـک له مه‌راسیمه‌کاندا که له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیـیه‌کانی تۆکیۆوه په‌خشکرا، ئیمپراتۆری ژاپـۆن ئه‌کی‌هیتۆ وهاوسه‌ره‌که‌ی له پـێشـه‌نگی ئه‌و ملێۆنه‌ها که‌سه بوون که نوێژونزایان ده‌کرد.
هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تیش له ناوچه لێقه‌وماوه‌کانی سه‌ر که‌ناری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ش به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سـاڵی ڕابردوو و له ڕۆژێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا له کاتژمێر 2:46 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له که‌ناری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپـۆنی دا و بووه مایه‌ی ڕوودانی سوونامیـیه‌کی وێرانگه‌ر که زیانێـکی گیانی و ماڵی گه‌وره‌ی لێـکه‌وته‌وه.
کاره‌ساته‌که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 19 هه‌زار که‌س و بێسه‌روشوێنبوونی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سی دیکه.
شه‌پۆلی ئاوی ده‌ریای ئاکامی سوونامیـیه‌که له ده‌زگای ناوه‌کی فوکوشیمای دا و بووه هۆی وه‌سـتانی سیسته‌می سـاردکردنه‌وه‌ی ڕیاکته‌ره‌کانی و ده‌رئه‌نجام تواندنه‌وه‌ی 3 ڕیاکته‌ری ناوه‌کی و به‌وه‌ش تیشکی ناوه‌کی به ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌زگاکه بڵاوبوویه‌وه که وایکردووه بۆ ده‌یان سـاڵی داهاتوو نه‌توانرێت سوود وه‌ربگیرێت له زه‌ویـیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ژیان.
پاش ساڵێـک له‌و کاره‌سـاته هێشتا خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له ئۆردگای تایبه‌تدا ده‌ژین و زۆربه‌یان بێ‌کارن.
له هه‌مان کاتدا هه‌ر ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س دژ به به‌کارهێنانی وزه‌ی ناوه‌کی له به‌رده‌م باره‌گای کۆمپانیای وزه‌ی ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ خۆپـیشاندانیان سـازکرد و داوایان‌کرد هه‌موو ده‌زگا ناوه‌کیـيه‌کان دابخرێن. کۆمپانیای ناوبراو ده‌زگای فوکوشیما بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک وه‌گه‌ڕده‌خات.