له سه‌ر ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هیزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی دوو که‌س گیانیان له ده‌ست دا که یه‌کیکیان سانع ژاله بو که هاوڵاتیه‌کی کوردی شاری پاوه ی سه‌ر به ئوستانی کرماشانه . رژیم ژاڵه‌ی به به‌سیجی ناو بردووه و له کوشتنیدا ئوپوزسیونی تاوانبار کردووه. رۆژنامه نووس جه‌مشید به‌هرامی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێم ئه‌و روحیه چوماغ به ده‌ستیه‌ی که له ناو به‌سیجیه‌کاندا هه‌یه وه ئێمه‌و دۆستانمان له ناو زانکوه‌کاندا بینیومانه که چ روحیه‌ییکیان هه‌یه ، له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی هونه‌ری شه‌هید سانع یه‌ک ناگرێته‌وه ، من دلنیام هه‌ر وه‌ها که بنه‌ماله‌که‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌غتیان کرده‌وه ،له یه‌کم ساته‌کاندا که ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیست جمهوری ئیسلامی هات به‌م شێوه به به‌دی له که‌سایه‌تی شه‌هید سانع که‌ڵك وه‌ربگرێت به دروستکردنی ئه‌و کارته ساخته‌ییه‌ی به‌سیجه‌وه، ئێمه دڵنیا بوین که شیانی نییه خوێندکارێکی به‌شی شان‌و هونه‌ره جوانه‌کان که سێکی چوماغ به ده‌ست بێت. به‌هرامی ده‌ڵێت ئه‌و کاره‌ی ڕژیم ده‌ێکات شیواندنی ڕاستیه‌کانه و به خوێنی که‌سانێک وه‌کو شه‌هید سانع بازرگانی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:38 خوله‌که.