Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان هەڵدەوەشێنێتەوە بەهۆی خراپی کەش و هەواوە


جەیمس ماتیسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی خراپی باری کەش و هەوا ناچاری کردووە گەشتەکەی بۆ ئەفغانستان هەڵبوەشێنێتەوە و وتیشی هەنگاوەکانی دواتر بۆ جەنگ پیشاندەدات دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ ئەشرەف عبدول غەنی سەرۆکی ئەفغانستان و سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسنی سەرکردەی ‌هێزەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی تر لە ئەفغانستان لە ماوەی ڕابردوودا باسی لەوە کردبوو کە هێزی سەربازی تەواوی هەیە بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان دژی تیرۆریستان بەڵام چەند هەزارێکی کەمی تریان دەوێت بۆ ڕاوێژکردن و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەفغانستان.

ماتیس وتیشی ڕۆژی یەکشەممە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ نیکۆڵسندا کردووە بەڵام ڕوونی نەکردەوە کە ئایا لەگەڵ ئەوەدایە هێزی سەربازی زیاتر بنێرێت بۆ ئەفغانستان یاخوود نا.

هەروەها ویشی لەگەڵ عبدول غەنی سەرۆکی ئەفغانستانیشدا گفتوگۆیەکی دووروودرێژیان ئەنجامداوە دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە میونخی پایتەخی ئەڵمانیای بەجێ هێشتووە.

شایەنی باسە هەتاکو ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ باسی لەوە نەکردووە کە ئایا ڕازی دەبێت بە ناردنی ‌هێزی سەربازی زیاتر بۆ ئەفغانستان یاخوود نا. دوای 15ساڵ لە شکستپێهێنانی تاڵیبان 8400 سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستاندا ماونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG