جه‌لیل ئازادیخواه: ئه‌مرۆ نه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد و نه قه‌ندیل ئه‌وه‌نده لاوازه به له‌شکه‌ری ئێران بگیردرێت
هێڕشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پارتی ئازادی ژیانی کوردستان(پژاک) و سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به چ مه‌به‌ستێک بوون، ئایا ئێران ئه‌ێویست شتێک بسه‌ڵمێنی وه یاخود ئه‌مه کاردانه‌وه‌یه‌ک بو له به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که؟ ئێران که له بارێکی ئابوری باش‌دا نییه به چه‌ن ئه‌م مانوڕه له‌شکه‌ریانه له‌سه‌ری ده‌که‌وێت؟
جه‌لیل ئازادیخواه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێڕشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی کۆمه‌ڵێکی فاکته‌رن که ئه‌کرێ ئاماژه‌یان پێ کرد، که هه‌ندێکیان فاکته‌ری پشتی په‌رده‌ی ڕووداوه‌کانن و به دوا چوی پروژه‌وه و کارنامه‌ی ئێرانیه‌کانن که له دیره‌وه له دژایه‌تی گه‌لی کوردان و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئه‌مرو له کوردستانی باشوردا هه‌یه و ئه‌م ڕژیمه هه‌ر له شه‌ڕی نه‌رمه‌وه ده‌ستی پێکردوه دژ به‌م ده‌سه‌ڵاته تا ئه‌مرۆ گه‌یشتوه‌ته شه‌ڕی گه‌رمی تۆپبارانکردنی سنوره‌کان، له به‌ستنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و ئاوه‌کانی تری ناوه‌وه‌ی ئێران که ده‌ڕژێنه کوردستانی باشور، له به‌ستنی سنوره‌کان، له گه‌ماروی ئابوریه‌وه،له ناردنی ته‌قه‌مه‌نی و یارمه‌تی دانی تیروریسته‌کانی دژی بزوتنه‌وه‌ی کورد وه تا ئه‌مرۆ که به ئاشکرا توپبارنی هه‌رێمی کوردستانی باشور ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:54 خوله‌که.