Accessibility links

لایەنى كوردى ناهاوسەنگى هێز لە جەلەولا و سەعدیە قەبوڵ ناكات


بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات لەگەڵ حكومەتى ناوەندیدا هیچ سەقفێكى زەمەنیان دیاری نەكردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەى جەلەولا و سەعدیە و گێڕانەوەى ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

شێركۆ میروەیس، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"گەڕانەوەى ئاوارەكانى جەلەولا و سەعدیە پێویستى بە زەمینە سازى هەیە ، كە دەبێت پێشوەخت حكومەتى عێراقى و حكومەتى محەلى دیالە دەستى خزمەتگوزارى بۆ ئەو دوو ناحیەیە درێژ بكات كە بەهۆى شەڕەوە وێرانە بوون."

بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى، ئاماژەى بەوەشكرد وەكو لایەنى كوردى جارێكى تر ناهاوسەنگى هێز لە جەلەولا و سەعدیە قەبوڵ ناكەن و ، وتى"ئەو كەسانەش كە دەستیان لە خوێنى پێشمەرگەدا هەیە ڕێگەى گەڕانەوەیان بۆ جەلەولا پێنادرێت."

دیارى نەكردنى وادەیەک بۆ گەڕانەوەى ئاوارەكانى جەلەولا و سەعدیە، لە كاتێكدایە ئاوارەكان لە بارودۆخێكى مرۆیى خراپدان و چاوەڕوانى ڕەزامەندى هەرێم و ناوەندن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG