تورکیا ساڵه‌هایه به به‌رده‌وامی تۆپبارانی ناوچه هه‌ریمیه‌کان کوردستان و به تاێبه‌تی چیای قه‌ندیل ده‌کات، به‌ڵام پاش هه‌مو ئه‌و کرداره سه‌ربازیانه ئایا تورکیا ئامانجه‌کانی به ده‌ستهێناوه و له کار‌و کرداره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوبیت؟
رۆژنامه‌وان شێرکو جه‌هانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان سه‌رکه‌وتو نه‌بوه، نه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک به‌ڵکۆ ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی حاکم به‌سه‌ر کوردستان به ساڵانه ئامانجیان له‌و شه‌ڕانه له ناوبردنی جۆڵانه‌وه‌ی کوردی و بێ ئیراده‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورده بۆ ئه‌وه‌ی له داخوازیه‌کانی پاشه کشه بکات، به‌ڵام ده‌بینین تورکیا نه‌ک هه‌ر پێ نه‌کراوه جۆڵانه‌وه‌ی کوردی لاواز بکات به‌ڵکۆ جۆڵانه‌وه‌ی میلیونی له کوردستان وه رێکه‌وتوه و رۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:46 خوله‌که