له‌گه‌ڵ زیادبوونی فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر چه‌ند ڕژێمکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باکوری ئه‌فریقا، به‌ڵام کوشتنی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆری سیاسی و شاره‌زای کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ڵێت، ئه‌م رژێمانه به شێوه‌یه‌کی دکتاتۆری وڵات ده‌به‌ن به‌ڕێوه که هێچ ده‌رفه‌تێکی مانه‌وه‌یان بۆخۆیان نه‌هێشتووه.
دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت، باشترین ڕێگه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ل ئه‌م جۆره رژێمانه ئه‌وه‌یه که "فشاری نێوده‌وڵه‌تیان بخرێته سه‌ر و به‌هێزتر بکرێت و ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی که هه‌یانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێیان وه‌ربگیرێته‌وه."
دکتۆر جه‌بار هه‌روه‌ها ره‌خنه له هه‌ڵوێستی روسیا و چین ده‌گرێت که به‌رهه‌ڵستی سزادانی چه‌ند ڕژێمێکی تۆتالیتا‌ر ده‌که‌ن.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.