له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا شاندیکی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی سوید ، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمه‌که‌دا. ئه‌م سه‌ردانه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی له‌هه‌رێمه‌که‌دا به‌رده‌وامیی هه‌یه.
جه‌بار ئه‌مین ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر پارتی سه‌وز ده‌ڵێت له هه‌رێمه‌که هه‌ندێک پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا بینراوه وه‌ک ڕیگه نه‌دان به خۆپیشاندان له هه‌ندێک له شاره‌کاندا، یان ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵک و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌مین ده‌شڵێت شانده‌که‌ی په‌رله‌مانی سوید له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کاندا و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمه‌که‌شدا کۆبونه‌وه‌یان کردووه و هه‌ندێک له وه‌ڵامه‌کانی ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌ک ئه‌ندامانی لیژنه‌که هه‌یانبووه ، نه‌بونه‌ته مایه‌ی دڵنیابوونه‌وه‌یان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:15 خوله‌که.