Accessibility links

جه‌بار ئه‌مین: ئه‌مجاره‌ کورد ده‌رفه‌تێکی زۆرتری هه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی سوید

  • Jani Diylan

جه‌بار ئه‌مین

جه‌بار ئه‌مین

ژماره‌یه‌ک له‌ کورده‌کانی دانیشتوی سوید له‌ ڕێگای پارته‌کانی سویده‌وه ‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌دا بۆ په‌رله‌مانی سوید خۆیان کاندید کردووه‌. جه‌بار ئه‌مین یه‌کێک له‌و کاندیدانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت نوێنه‌ری پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی سویده‌ و کاندیدی ئه‌و پارتیه‌م و نوێنه‌ری سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌کات، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌ڵبه‌ته‌ پارتی سه‌وز له‌ سیاسه‌تیاندا پشتیوانی له‌ گه‌لانی چه‌وساوه‌ ده‌که‌ن له‌ نێوانیان گه‌لی کورد.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 4:47 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG