دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و زمان له زانکۆی کارڵتن ی ئۆتاوا- که‌نه‌دا ده‌ڵێت پاش سه‌دو دوازده ساڵ له ده‌رچونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی هێشتا له کوردستانی ئێران ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه به زمانی کوردی نییه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی کاره‌ساتێکه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی، له‌م گفت‌وگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت نه‌بوونی ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی کوردی له ئێران‌دا ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونه‌کانی زمانی کوردی‌دا و ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه له‌بیربکرێت له‌دایک بوونی ڕۆژنامه یانی له‌دایک بوونی نه‌ته‌وه و دیموکراسی.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.