ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێده‌کات له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی یوکییا ئامانۆ چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرن به تایبه‌تی که ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاشدا له به‌غدا کۆده‌بێته‌وه.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان پێناچێت به‌ره‌وپێشچون له هیچ یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بێته ئارا ، چونکه ئێران ناتوانێت متمانه بدات تا نیگه‌رانیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێور ببێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حامیدی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی گه‌مارۆ ئابوریه‌کان له‌سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر سزای سیاسیش بسه‌پێنرێته سه‌ر ئێران ئه‌وا ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کان زیاتر بن و تاران ناچار بکات تا مل بۆ داواکانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:05 خوله‌که.