له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران که‌وتۆته به‌ر سه‌رکوتکردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه.
جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له شه‌قامه‌کانی ئێران‌دا ده‌بینرێن و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌که‌ن مه‌رج نییه سه‌ر به ئۆپزسیۆنی سه‌وز بن له ئێران‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و ڕوانینه‌ی که ململانێی نێوان ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی و کۆنه‌پارێزانی وڵاته‌که ، سیناریۆیه‌که بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی ئێران ، به‌رێز حامیدی ده‌ڵێت زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا نییه‌و مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران پڕه له ململانێ و ناکۆکی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:58 خوله‌که.