کۆبونه‌وه دوو ڕۆژیه‌که‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان که له شاری ئه‌سته‌نبوڵ کرا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێڕان، ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی پێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت.
جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه شتێکی چاوه‌ڕوانکراو بوو که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌شدا هیچ ئه‌نجامێک نه‌بێت ، چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌میشه به شوێن کاتدا ده‌گه‌ڕێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌رفه‌ت ماوه که ڕۆژئاوا به‌گشتی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ، به‌ڕێز حامیدی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌یه به‌ڵام پێویسته ڕۆژئاوا به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه به‌رامبه‌ر ئێران و بزانرێت تا ئێستا چی‌یان به‌رامبه‌ر ئێران کردووه و چی‌یان ده‌ستکه‌وتووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.