هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که له مێژه‌وه له که‌ناری ددانه فیل دواخرابوو له ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وڵاته‌که که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سـاڵی 2000 وه دوو که‌رت بووه.
ڕۆژنامه‌وانان ڕاپـۆرتیان داوه که ڕیزی ده‌نگده‌ران له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری سه‌ره‌کی ئه‌بیجان ڕیزیان گرتووه و به گشـتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاشـتیانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌رچه‌ندێـکه مه‌ترسی له ئاژاوه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئارادایه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له نێوان 14 کاندید به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆکی هه‌نووکه‌یی لۆران گباگبۆ یه‌کێـکه له‌و کاندیدانه و له‌وه‌تای سـاڵی 2000 وه وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌بات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه 9 هه‌زار له ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئاشـتی پارێزان و هێزه‌کانی فه‌ره‌نساش له ئاماده‌باشیدان، نه‌کا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گیروگرفتی لێـبکه‌وێته‌وه.