هێزه‌کانی که پـشـتگیری له ئه‌لحه‌سه‌ن واتارای سه‌رۆکی شه‌رعی که‌ناری ددانه فیل ده‌که‌ن هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو لۆران باگبۆی، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ ناچارکردنی له‌وه‌ی خۆی بدات به‌ده‌سـته‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر له ده‌وری ماڵی باگبۆی له ئابیدجان بیسـتراوه که له‌وێ باگبۆی و خێزانه‌که‌ی له ژێرزه‌مینێـکدا خۆیان حه‌شـارداوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز باگبۆی وه‌ها خۆی نیشـان دا که ئاماده‌یه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، وه‌لێ پاشـان چه‌ند گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه و تیایاندا گوتوویه‌تی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سـاڵی ڕابردووی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێز واتارا ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه‌ی په‌لاماری ماڵی به‌ڕێز باگبۆی ده‌ده‌ن پـێـیان گوتراوه باگبۆی به زیندوویی ده‌سـتگیربکه‌ن.
گوته‌بێژێـکی باگبۆی ده‌ڵێت هێزی فه‌ڕه‌نسیش به‌شـداری له هێرشه‌که‌دا ده‌که‌ن، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسی نکوڵی له‌وه ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو وڵاتی که‌ناری ددانه فیل دووچاری قه‌یرانی سیاسی بووه، له‌و کاته‌ی به‌ڕێز باگبۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وه‌ی نیشـانی ده‌دات وڵاته‌که ئه‌لحه‌سه‌ن واتارای وه‌ک سه‌رۆک هه‌ڵبژاردووه.