کۆمه‌ڵێـک له سه‌رۆکانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا داوایان له لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی که‌ناری ددانه فیل کردووه واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان قبوڵ بکات، ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوو ئه‌نجام درا و تیایدا ڕکه‌به‌ره‌که‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکه‌کانی سیرالیۆن و که‌یپ ڤێردێ و بێنین گه‌یشتنه ئابیجان تا داخوازیـیه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا بده‌نه ده‌ستـی لۆران گباگبۆی که تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز کراوه ئه‌گه‌ربێت و واز له پـۆسته‌که‌ی نه‌هێنێت.
ڕێبه‌ره‌کان به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له ئابیجان بڕۆن و له‌گه‌ڵ گباگبۆی کۆبـبنه‌وه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ هێزی ئاشـتی پارێز له که‌ناری ددانه فیل کرد. ئه‌وان پـێشـبینی ده‌که‌ن مافی په‌نابه‌ری سـیاسی بدرێتێ له بری ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌و وڵاتانه به جودا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له لۆران گباگبۆ و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا کۆبوونه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لۆران گباگبۆ و ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا هه‌ریه‌که‌یان ده‌ڵێت خۆی براوه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا.