ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویـیان سـازکرد بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه سیاسیـیه‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیلی گرتۆته‌وه. هاوکات گوشاره‌کان بۆ سه‌ر لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته زیادیکردووه تا پابه‌ندی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕابردووه ببێت و ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه ئه‌و ڕێـبه‌رانه کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌ڕێز گباگبۆ ده‌سـتبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆک کۆماربێت. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که دانیان به ئه‌لحه‌سه‌ن وتارای ڕکه‌به‌ره‌که‌یدا ناوه که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا ( به‌شێـک له‌و 15 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا) له ئابوجای پایته‌ختی نایجیریا کۆبوونه‌وه. ئه‌وان به ئاشـکرایی تاووتوێی ئه‌وه‌یان نه‌کرد ئایا چ ڕێـوشوێنێـک ڕه‌نگه بگرنه‌به‌ر بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته و ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان لێی که‌وتۆته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 170 که‌س.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ڕه‌نگه سـزای قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ بخرێته سه‌ر وڵاته‌که.
هاوکات بانکی ناوه‌ندی ئه‌فه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی لۆران گباگبۆی به حسابی پاره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بڕیوه که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه وا بکات نه‌توانێت به ته‌واوی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و سه‌ربازانه‌ی پـشـتیوانی لێده‌که‌ن بدات. هاوکاتی ئه‌مه‌ش ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له زۆربه‌ی شـاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئابیجانی گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که په‌خشیان ڕاگرتووه.