به‌رپرسێکی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی هه‌نوکه‌ی وڵاتی کودیڤوار ، واتا لوران باگبۆ سودیان له ئاگر‌به‌سته‌که‌ی ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌رگرتوه‌و به‌کاریان هێناوه بۆ پته‌و‌کردنی شوێنه‌کانیان له ئه‌بیجانی پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئالن لیرۆی به‌رپرسی هیزه‌کانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دوێنی ڕایگه‌یاند که له کاتی وتووێژه‌کانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌وه ،هێزه‌کانی سه‌رۆک باگبۆ به‌هێزبونه‌ته‌وه له ئه‌بیجانی پایته‌خت و هه‌روه‌ها ئێستاکه به‌ته‌واوی کۆنترۆلی ناوچه‌ی کوکۆدی یان کردوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هێزه‌کانی سه‌رۆک ئه‌لاسان ئاوترا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه به سه‌رۆکی وڵاتی کودیڤوار دانی پێدانراوه گه‌مارۆی سه‌رۆک باگویان داوه له نێو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی ، له جێگه‌یه‌ی که سه‌رۆک باگبۆ خۆی‌و سه‌بازانی پاسه‌وانانی به‌چه‌کی قورسه‌وه خۆیان تێدا قایمکردووه.