Accessibility links

ئیڤانکا ترامپ بە نیازە ئامادەی کۆنگرەی W20 ی ئەمساڵ ببێت لە بەرلین


ئیڤانکا ترامپ بە نیازە سەردانی ئەڵمانیا بکات بۆ ئامادەبوونی لە کۆنگرەی تواناسازی ئابوری ژنان.

کاربەدەستێکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەڵێت کچە گەورەی سەرۆک ترامپ بانگهێشتی کۆنگرەکە کراوە لە لایەن خاتوو ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە کە لەم دواییە سەردانی کۆشکی سپی کرد.

ئیڤانکا ترامپ پلان دادەنێت بۆ ئامادەبوون لەو کۆنگرەیە کە لە چوارچێوەی گروپی بیست G20ئەنجام دەدرێت و بە W20 ناودەبرێت. لەم کۆنگرەیە سەنگی دەخرێتە سەر ڕۆڵ و هەوڵی ژنان لە بواری ئابوریدا. کۆبوونەوەکە لە کۆتایی مانگی چوار لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.

ئەنگێلا مێرکڵ دە ڕۆژ لەمەوبەر کاتێک سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ سەرۆک ترامپ کۆبۆوە، بۆ ماوەیەکیش لەگەڵ ئیڤانکا ترامپیش کۆبۆتەوە. لەسەر داوای کاربەدەستانی ئەڵمانیا، کچە گەورەی ترامپ یارمەتی دابوو لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان گەورە کاردارانی ئەمەریکایی و ئەڵمانی.

سەرچاوە / AP

XS
SM
MD
LG