کاربه‌ده‌سـتانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌کی گه‌شت‌وگوزاری که به " کروز" ده‌ناسرێت لایه‌کی نوقمی ئاو بووه و له ئاکامدا 3 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و نزیکه‌ی 70 که‌سی دیکه بێ سه‌روشوێنن.
که‌شتی کۆستا کۆنکۆردیا ئێواره‌ی هه‌ینی که زیاتر له 4 هه‌زار که‌سی له‌سه‌ر بووه له نزیک دورگه‌ی گیگلیۆ دووچاری ئه‌و ڕووداوه بووه.
یه‌ک له‌و گه‌شتیارانه‌ی ڕزگاری بووه به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئیتاڵی گوتووه له‌و ده‌مه‌ی بۆ نانی ئێواره له‌سه‌ر کوشتیـیه‌که کۆبوونه‌ته‌وه گویان له گرمه‌یه‌ک بووه و ئێدی شتی سه‌ر هه‌موو مێزه‌کان که‌وتوون و شوشه‌ی شکاو به‌و ناوه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و خه‌ڵکه‌که تووشی ترسێـکی زۆر بوون. گه‌شـتیارێـکی دیکه گوتوویه‌تی ڕووداوه‌که له‌وه‌ی تایتانیک ده‌چوو. یه‌کی دیکه گوتوویه‌تی خه‌ڵکه‌که هه‌ر هاوریان کردووه بۆ ده‌ره‌وه و نه‌یانزانیوه چی بکه‌ن و هه‌ر سه‌ر و خوریان کردووه.
ژماره‌یه‌ک له گه‌شـتیاره‌کان له‌گه‌ڵ ڕووداوه خۆیان هه‌ڵداوه‌ته ناو ئاوه سـارده‌که‌وه. ده‌ڵێن به‌خته‌وه‌ر بوون که دورگه‌یه‌کیان لێوه نزیک بووه.
که‌شتی کۆستا کۆنکۆردیا درێژیـیه‌که‌ی 290 مه‌تره و له 13 نهۆم پـێـکهاتووه و 13 باڕی تێدایه له‌گه‌ڵ 5 ڕێسـتورانت و 4 شوێنی مه‌له. له کاتی ڕووداوه‌که نزیکه 3200 گه‌شتیاری له‌سه‌ر بووه له‌گه‌ڵ 1023 که‌سی تیمی که‌شتیـیه‌که. زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌کان ئیتاڵی بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانیشی تێدابووه.